خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین نیگەرانن لە بڕیاری لیژنەی ئەمنی سنوورەکە
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نیگەرانن لەو بڕیارە کە لەلایەن لیژنەی ئەمنی لە سنوورەکە دەرچووە کە پێویستە لەماوەی 10 رۆژدا ئەو ئۆتۆمبێلانە ببرێنە دەرەوەی هەرێم، خاوەن ئۆتۆمبێلەکانیش داوا دەکەن لیژنەکە بە بڕیارەکەدا بچێتەوە.
سوارە عەلی، کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتام تووشی زیان دەبم، چونکە کەس نایکڕێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێمان دەڵێن ئۆتۆمبێلەکان بەرەنە دەرەوە، بەڵام لە بازگەکان رێگەمان پێنادەین بیبینە ئەودیو، بەڕاستی ئەم بڕیارە چارەسەر نییە و خەڵکێکی زۆر تووشی زیاد دەبێت".
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 25 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هەیە.
PM:04:42:09/05/2026
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت