شاهۆ عوسمان وەڵامی ئەو رۆژنامەنووسە دەداتەوە کە دەڵێت، "چەکە دزراوەکانی ئەمریکا لە سلێمانییە"
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو وەڵامی ئەو رۆژنامەنووسەی دایەوە کە لە ئەمریکا لەکاتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "چەکە دزراوەکانی ئەمریکا لە سلێمانییە".
جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "هەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بە تایبەت بە ئاراستەکردنی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو وەک رقێک بەرامبەر بە سلێمانی ئەمجۆرە کارانە دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەکارێکی پرۆفیشناڵی نابینین هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان بە ئامانج بگیرێت".
شاهۆ عوسمان وتی، "داواکارین لایەنە سیاسییەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن دەست لەوە هەڵبگرن شارێک ناشرین بکەن".
AM:10:16:04/05/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت