ئاری هەرسین: لەئێستادا نێوان ئێمە و یەکێتی بەپێی پێویست نییە و باش نییە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بە وێستگەنیوز لەبارەی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و پارتی رایگەیاند، "لەئێستادا نێوان ئێمە و یەکێتی بەپێی پێویست نییە و باش نییە".


ئاماژەی بەوەکرد، "پارتی لە هەڵبژاردندا هەمیشە دەنگەکانی زیادی کردووە، بۆیە هەموو زانیارییەکانی رابردوو پێمان دەڵێت ئێمە دەنگمان هەر زیاد دەکات".

ئاری هەرسین دەڵێت، "ئێمە حزبێک نین بە ئەقڵییەتی ساڵەکانی شەستەکان و حەفتاکان بیربکەینەوە ئێمە حزبێکی مۆ دێرنین و بڕوامان بە هێزی دەنگدەر هەیە و رێزی لێدەگرین و 24 کاتژمێر ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".

وتیشی، "بابەتی ورژاندی پرسی بردنی چەک لەسەر ئەساسی دوو رستەی ترەمپ بەڕاستی نەزانی سیاسیە و هەر عەیبە باسی ئەوشتانە بکرێت".

راشیگەیاند، "لە کابینەی 10 کاک مەسرور سەرۆکی حکومەت دەبێت و نێچیرڤان بارزانیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشدا، "هۆکاری مامەڵەنەکردنمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەهۆی ئەوەیە هەڵبژاردنەکەی نادەستووری بووە".


AM:10:44:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو