سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە یەکەم سەردانیدا گەیشتە سلێمانی


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە یەکەم سەردانیدا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە گەیشتە سلێمانی.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاندێکی باڵای یەکێتییەوە پێشوازی لە نزار ئامێدی کرا، بڕیارە لە سەردانەیەکدا سەرۆک کۆمار سەردانی مەزاری مام جەلال بکات و تاجە گوڵینە دادەنێت و لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا وتەی خۆی دەنووسێت".


AM:10:40:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت