ئەوکەسانەی کە فۆڕمی خۆراکیان نییە چۆن غاز وەربگرن؟


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، قایمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا بە فۆڕمی خۆراک غاز بدرێت بە هاوڵاتییان ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیی بە فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بەوەکالەت کرد و زانیاریی زیاتری لێوەرگرت.


سەبارەت بەوکەسانەی فۆڕمی خۆراکییان نییە فازڵ عومەر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن بچن لە بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراک نووسراوێک بهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەو نووسراوە غاز وەربگرن".

هەروەها هاوڵاتییەکیش بە وێستگەنیوزی وت، "نۆرە دەگریت بۆ وەرگرتنی غاز، بەڵام کە نزیک دەبیتەوە دەڵێن غاز نەماوە".


AM:11:20:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو