محەمەد حەکیم: هێرشەکانی سەر ئێران بێ بنەما و زاڵمانەیە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، محەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەمیانەی بەشداری کردنی لە پرسەی عەلی خامنەیی، رابەری کۆچکردووی باڵای ئێران لە سلێمانی لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە قسەی کرد.
محەمەد حەکیم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "هەر شەڕێک ئیسرائیلی تێدا بێت بەرامبەرەکەی بە مەزڵوم و ئیسرائیل بە زاڵم دەزانین".
ئاماژەی بەوەکرد، "هێرشەکانی سەر ئێران بێ بنەما و زاڵمانەیە و پیلانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
محەمەد حەکیم وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا چەکی ئەتۆمییان هەیە و هەر وڵاتێکی دیکەش مافی خۆیانە هەیانبێت"، وتیشی، "پێم وانیە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت".
جەختی لەوەشکردەوە، "چۆن سۆزمان بۆ رۆژئاوای کوردستان هەبوو دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش سۆزمان هەبێت".
PM:02:56:17/03/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت