هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەهۆی ئەم گرژییە لە ناوچەکە ئەمساڵ هیچ بۆنەیەک بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ناکرێت
وێستگەنیوز-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو، رایگەیاند، "بەهۆی ئەم گرژییە لە ناوچەکە ئەمساڵ هیچ بۆنەیەک بۆ نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەناچێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئومێد دەکەین جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران کۆتایی بێت و ئێمە بەشێک نین لەو جەنگە و لەگەڵ ئاشتی و سەقامگیرین".
ئەوەشی وت، "لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکات بۆ ئەوەی هیچ هاوڵاتییەک زیانی پێنەگات".
PM:02:56:15/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت