عوسمان زیندانی: کۆمپانیاکان کەمتەرخەمن و رێوشوێنی سەلامەتی بۆ پاراستنی کرێکار ناگرنەبەر
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایگەیاند، "دوێنێ لە سلێمانی لە یەکێک لە پرۆژەکان کرێکارێک بەناوی (یەحیا فەندی ئەحمەد) کە تەمەنی 21 ساڵە لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "یەکێک لە سەرپێچییەکان ئەوەبووە ئەو کرێکارە لە کۆمپانیایەک کاری کردووە زەمانی نەکردووە، دووەم سەرپێچیش ئەوەیە کرێکارەکە لە کاتژمێر 12 کەوتووەتە خوارەوە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ پێی زانراوە کە کەوتووەتەخوارەوە، هەروەها هیچ مەرجێکی سەلامەتیش لە شوێنی کارکردنەکەی نەبووە".
باسی لەوەشکرد، "کۆمپانیاکان کەمتەرخەمن و رێوشوێنی سەلامەتی بۆ پاراستنی کرێکارەکان ناگرنەبەر".
PM:01:21:09/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت