عێراق و هەرێمی کوردستان پەلکێشی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دەکرێن؟
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
فایەق گوڵپی، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان لەمیانەی لێدوانێک تایبەتەدا بۆ وێستگەنیوز باس لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاریگەرییەکانی بۆسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
هەروەها لە میانەی لێدوانەکەیدا باس لە کاریگەرییەکانی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دەکات و دەڵێت، "ئەو هێزەی ئێران هەیەتی بەکاریهێناوە، لەدوای مردنی خامنەیش هەر ئەو هێزەیە بەکاریدەهێنێت بەتایبەت لەرووی تەکنەلۆژییەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەراورد بە شەڕ هاوینی ساڵی رابردوو گۆڕاوە، پێشتر تەنها باسی چەکی ئەتۆمییان دەکرد، بەڵام ئێستا بە کوشتنی رابەری باڵای ئێران دەیانەوێت رژێمی وڵاتەکە بگۆڕن".
PM:01:13:01/03/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت