خواردنی مریشکی زیندوو تەندروستە یان نا؟
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
قایمقامییەتی سلێمانی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەبارەی ئەو شەڕە میدیایەی کە هەیە لەسەر بابەتی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، فازیل عومەر، قایمقامی سلێمانی بەوەكالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو راگەیاند، "18 کەس بە نیازبوون جۆرە دەرمانێک کە زیانی هەیە بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان بەکاری بهێنن، بەڵام دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستی بەسەر دەرمانەکاندا گرتووە و تۆمەتبارەکانیشی دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەشکرد، "بەشێک لەو کێڵگە پەلەوەرییانەی دەرمانەکانیان بەکارهێناوە فریانەکەوتوون بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەوە".
فازیل عومەر دڵنیایی دا بە بە هاوڵاتییان و وتی، "هیچ مەترسییەک نییە و خۆشمان لەو بەرهەمانە دەخۆین کە لە بازاڕەکاندا هەیە".
PM:12:01:26/02/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت