لە سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن کەوتە خوارێ و گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ کرێکارێکی بەڕەگەز سوریی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بەربووەتەوە و گیانی لە دەستدا.


عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی قولەرەیسی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکرد، کرێکارەکە ناوی "محەمەد ئەحمەد مەهدی"یە و تەمەنی 21 ساڵە خەڵکی حەسەکەی سوریایە.


PM:02:20:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت