محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئیسرائیل وا ته‌مێ كراوه ناتوانێت جارێكی تر دژی ئێران بێت
وێستگه‌نیوز –
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ په‌یامنێری وێستگه وتی:
*له شه‌ڕی 12 رۆژه‌دا ئیسرائیل وا ته‌مێ كراوه قه‌ت ناتوانێت جارێكی تر دژی ئێران بێت.
*له‌م رۆژانه‌دا له به‌نده‌رعه‌باس تانكهرهغاز ته‌قییه‌وه، ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌ركرد و ده‌ڵێ ئاگای لێی نییه.
*ئیسرائیل له شه‌ڕه‌كه‌دا ته‌مێ كراوه و باوه‌ڕناكه‌م جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕی پێبكرێت.
*دوو هه‌فته كه‌وتمه به‌ینی پارتی و یه‌كێتی و قسه‌ی هه‌ردوولام باس كرد و داوام لێ‌كردن و تكاشم لێ‌كردن، ئیتر چی بكه‌ین.
*پۆستی سه‌رۆك كۆمار لای كورده و چه‌ند ساڵه یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون، ئێمه ئاگامان لێی نییه.
*ئاگام له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نییه.
*پێموایه ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه رێككه‌وتن چونكه له كۆتا رۆژهكانداین.
*نوری مالیكی له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكشێته‌وه مه‌ترسی دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌وكاته له باتی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف ده‌بێت تره‌مپ بكه‌نه مه‌رجه‌عیه‌تی خۆیان.
*ئه‌وه‌ی تره‌مپ له رۆژئاوا به كوردی كرد، كه‌س نه‌یكردووه، ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ئێمه‌ی كرد، كه‌س نه‌یكردووه.
PM:04:59:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت