مەسرور بارزانی: پرۆژەی ئی پسولە دەستکەوتێکی گەورەی نیشتمانی هەرێمی کوردستانە و بۆ خزمەتکردنی خەڵکە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی راگەیاندنی پرۆژەی ئی پسولە رایگەیاند، "پرۆژەی ئی پسولە دەستکەوتێکی گەورەی نیشتمانی هەرێمی کوردستانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە دەمانەوێت زیاتر خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین، ئامانجمان لە پرۆژەی ئی پسولە ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکانە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "پرۆژەی هەژماری من تەنها بۆ پێدانی مووچە نییە، بەڵکو خزمەتگوزارییەکانیش دەگرێتەوە، هەروەها لە سەرەتاوە مەبەستمان بووە هاوڵاتی خاوەن هەژماری بانکی بێت".
وتیشی، "خزمەتگوزاریی ئی پسولە بە ناوچە دوورە دەستەکانیش دەگات، هەروەها هاوڵاتییان چیتر پێویست ناکات لە سەرەی دوور و درێژ بوەستن بۆ پێدانی پارەی خزمەتگوزراییەکان".
باسی لەوەشکرد، "ئامانجمانە پەیوەندی لەنێوان هاوڵاتییان و بازرگانان دروستبکەین و سوود لە سیستمی دیجیتاڵی وەربگرن".
مەسرور بارزانی جەختی لەوەکردەوە، پرۆژەی ئی پسولە بۆ شەفافیەتی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە پرۆژەی روناکی کرد و ئاماژەی بەوەدا، "لە هاوینی ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری".
راشیگەیاند، "هاوڵاتی خۆی بەرپرسە لە شێوازی بەکارهێنانی کارەبا، هەر هاوڵاتییەک کارەبا کەمتر بەکاربهێنت نرخی کارەباکەی کەمتر دەبێت".
روونیشیکردەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی ناتوانێت پارەی کارەبا لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "هەر هاوڵاتییەک تاوەکو 30 رۆژی دیکە بەشداری ئی پسولە بکات بە رێژەی لە %20 داشکاندنی لە نرخی کارەبا بۆ دەکرێت".
PM:12:04:10/02/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت