دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی دواخرا


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026، دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگای تاوانەکانی سلێمانی بڕیاری دواخستنی دا.

بورهان رەشید، یەكێک لە پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دادگایکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ 9ی 3ی 2026، دواخرا، بەهۆی ئەوەی پەڕاوەکەی کە مادەی 56 و ژمارەی دۆسیەکەی 1506 لە دادگای تەمیزە، بۆیە دادگایکردنەکەی ئەمڕۆ دواخرا تاوەکو دادگای تەمیز بڕیاری خۆی دەدات لەسەر گواستنەوەی دۆسییەکە".

پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوایان پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکی لەسەرنەدراوە.


AM:10:35:10/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت