به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی: ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك به‌رامبه‌رمان كراوه به فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی حزب بووه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ده‌بێت سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت.
*ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نووسینگهكانمان له هه‌ولێر و دهۆك كراوه به فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی حزب بووه.
*هێزی حزبی چووه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی.
*ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌رمان كراوه ئه‌وپه‌ڕی نایاساییه و په‌نا بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌به‌ین.
*سكاڵای خۆمان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری رۆژنامه‌وانی په‌نای بۆ ده‌بات ده‌كه‌ین.
*هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رمان كراوه به نایاسایی به هه‌موو دونیای بناسێنین.
*ئه‌وه‌ی پارتی باسی ده‌كات هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ململانێ سیاسیه‌كانیان گواستۆته‌وه بۆ ده‌زگاكانی میدیا.
*ئێمه كاری پیشه‌یی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌كاری خۆمان.
*ئێن ئاڕ تی به یه‌ك دووری له‌هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان وه‌ستاوه.
*روماڵی كاری رۆژنامه‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ین به پیشه‌یی ده‌كه‌ین و هیچ شتێك نامان ترسێنێت.
PM:04:29:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت