سیروان غه‌ریب: وه‌ك خۆپیشانده‌رێك ده‌ڵێم سه‌كۆ دانانێین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك بیكه‌نه شوێنی بانگه‌شه
وێستگه‌نیوز –
سیروان غه‌ریب به‌رپرسی ده‌زگای وێستگه‌نیوز له‌میانی به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانی پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه:"ئه‌زموونێكم هه‌یه له دانانی سه‌كۆ... سه‌كۆ هه‌میشه له بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشانداندانه‌كاندا بووه به شوێنی بانگه‌شه‌ی حزبی و رێكخراوه‌یی".
سیروان غه‌ریب ده‌ڵێت: "ئێستا وه‌كو خۆپیشانده‌رێك قسه ده‌كه‌م نه‌ك رۆژنامه‌نووس بۆیه ده‌ڵێم نابێت سه‌كۆ هه‌بێت چونكه یه‌كه‌م ده‌بێت به‌شوێنی بانگه‌شه. دووه‌م ئه‌م خه‌ڵكه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه و خۆیان ده‌توانن سه‌كۆ بۆ خۆیان دابنێن نه‌ك حزبێك یاخود لایه‌نێك یاخود رێكخراوێكی پیشه‌یی".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌یانیش له خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ دانانی سه‌كۆدا نین".
وتیشی: "سه‌كۆی خۆپیشاندانه‌كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌یه كه ته‌نها دروشمه نیشتیمانییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ڵێته‌وه".
به‌رپرسی ده‌زگای وێستگه‌نیوز دووپاتیكرده‌وه كه "ناڕازیم له دانانی سه‌كۆ، چونكه له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رابردوودا ده‌كرا به شوێنی بانگه‌شه".
سیروان غه‌ریب راشیگه‌یاند كه "ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌وترا گوایه جیلی تازه و نه‌وه‌ی نوێ ئینتیمای زۆر كه‌مه زۆر هه‌ڵه بوو، ئه‌م
خۆپیشاندانانه ده‌ریخست كه ئینیتمای حزبیان نه‌بووه، ئینتیمای نیشتمانی‌یان هه‌بووه".
PM:07:32:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت