چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە هەولێر دەڵێت: ناهێڵن خۆپیشاندان بۆ رۆژئاوا ئەنجامبدەین


وێستگەنیوز-

چالاکوانی مافی مرۆڤ لە هەولێر ئاشکرای دەکات رێگرییان لێدەکرێت لە هەولێر گردبوونەوە و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا ئەنجام بدەن.

بەهار عەلی، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە هەولێر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا راگەیاند، "بڕیارماندا بوو هەموو ئێوارەیەک کاتژمێرێک بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە ئەنجام بدەین، بەڵام رێگریمان لێدەکرێت".

باسی لەوەشکرد، "نە رێگە دەدەن لە بەردەم کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و نە لەبەردەم قەڵا گردبینەوە".


PM:10:56:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت