دابەشکردنی هاوكارییەکانە بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەردەوامە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانونی 2026, بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر دوکان و شوێنەبازرگانییەکان لە چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی هاوكارییەکانە بەسەر زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ"
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ هاوکاری بەسەر 536 زیانلێکەوتوو دابەشدەکرێت، لەو ژمارەیەش 285 دوکاندار و خاوەنکار و 112 خاوەن ئۆتۆمبێلیش قەرەبوو دەکرێنەوە".
AM:10:39:19/01/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت