شاسوار عەبدولواحید داوا دەکات لە دەرەوەی پارتی هاوپەیمانێتییەک پێکبهێرێت
وێستگەنیوز- لەنیا بەختیار
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
سوپاسی هاوڵاتییان دەکەم کە هاوسۆز و پشتگیری من بوون.
سوپاسی ئەو هێز و لایەنانە دەکەم کە لەسەر کەیسەکەی من هەڵوێستیان هەبووە.
من 10 سکاڵای یاسایم لەسەر بووە و وتەم لێ وەرگیراوە لەسەر هەر 10 سکاڵاکە.
وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دەسەڵات و دژایەتیکردنی گەندەڵی.
یەکێک لەو سکاڵایانەی لەسەرم بوو لەسەر پشتگیریکردنی خۆپیشاندەران بووە.
یەکێک لە سکاڵاکانی دیکەش بە ناوی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند بووە کە چەندین دۆسیەکە ساڵە داخراوە.
بەشێکی هۆکاری دەستگیرکردنەکەم ئەوەبووە کە لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دەرەوە نەبم.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەزویرکراوە.
ئەم هەڵبژاردنە من لە زیندان بووم مەئامەرە لە نەوەی نوێ کرا.
کورسییەکانی نەوەی نوێ کەمینەکردووە.
ئێستاش نەوەی نوێ پێگەیەکی بەهێزی هەیە و یەکەم هێزی ئۆپۆزسیۆنە.
با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە هاوپەیمانێتییەک.
ئەگەر گۆڕانکاریی لە حوکمڕانیدا روونەدات ئێمە بەشداری لە حکومەتدا ناکەین.
چەکی ئێمە قسە و رەخنەیە بەردەوام دەبین لە رەخنەگرتن.
هەر ناهەقی و زوڵمێک لە کورد بکرێت ئێمە دژین.
پارتی و یەکێتی هیچ شتێکیان لەسەر من نییە و ئامادەین لەگەڵ یەکێتی دابنیشین.
حکومەتی هەرێم نایەوێت پارەی ناوخۆ بدات بە خەڵک و نایدات بە بەغداش.
پرۆژەمان هەیە و دەبێت پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.
PM:07:03:15/01/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت