جوانڕۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ نه‌فه‌وتانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێت


وێستگه‌نیوز- 

جوانڕۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:

*دوو مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم له‌ 2025دا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

*مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ته‌ندروست نه‌بووه‌ و مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم تێكه‌ڵ‌ به‌ ململانێ سیاسیه‌كان بووه‌.

*ئه‌مه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌مشێوازه‌ خۆی‌ بێده‌نگ بكات كه‌ له‌ 2025دا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نه‌وتی‌ هه‌بووه‌ وه‌ك داهاتی‌ نه‌وت، ناوخۆ و ته‌مویلی‌ به‌غدا.

*تا پێش راده‌ستكردنی‌ نه‌وت به‌ به‌غدا له‌ 2025/9/27 حكومه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ نه‌وتی‌ فرۆشتووه‌ و داهاته‌كه‌ی‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم.

*وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق داهاتی‌ نه‌وتی‌ چوار مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2025ی هه‌رێمی‌ به‌  1 ترلیۆن و 568 ملیار دینار خه‌مڵاندووه‌ كه‌ مانگانه‌ 392 ملیار دینار ده‌كات.

*ئه‌مه‌ش به‌راورد بكه‌یت بۆ 9 مانگه‌كه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ نه‌وتی‌ فرۆشتووه‌ 3 ترلیۆن و 528 ملیار دینار ده‌كات.

*پشكی‌ كۆمپانیاكان له‌و بڕٍه‌ ترلیۆنێك و 58 ملیار دینار بووه‌ و ئه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێم ماوه‌ته‌وه‌ دوو ترلیۆن و 470 ملیار دینار بووه‌.

*به‌پێی‌ راپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق له‌ چوار مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2025 داهاتی‌ ناوخۆ هه‌رێم ترلیۆنێك و 166 ملیار دینار بووه‌ كه‌ مانگانه‌ 292 ملیار دینار ده‌كات.

*ئه‌مه‌ش به‌راورد بكه‌ت به‌ 9 مانگه‌كه‌ دوو ترلیۆن و 628 ملیار دینار ده‌كات و 799 ملیار دیناری‌ وه‌ك داهاتی‌ فیدڕاڵی‌ ناردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا و ترلیۆنێك و 829 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ماوه‌ته‌وه‌.

*له‌و 9 مانگه‌دا 8 ترلیۆن و 391 ملیار دینار ته‌مویلی‌ به‌غدا بووه‌.

*كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ مانگی‌ 1 تا مانگی‌ 9ی‌ 2025 له‌ به‌رده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بووه‌ 12 ترلیۆن و 690 ملیار دینار بووه‌.

*له‌م بڕه‌ 8 ترلیۆن و 391 ملیار دیناری‌ بۆ مووچه‌ بووه‌ و  بڕی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 4 ترلیۆن و 299 ملیار دینار بووه‌.

*ناكرێت ئه‌م جۆر و بڕه‌ی‌ داهات له‌ به‌رده‌ست حكومه‌تی‌ هه‌رێم كوردستان بێت، به‌ڵام له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ فه‌وتانی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆراندا هه‌ر بوترێت خه‌تاكه‌ به‌غدایه‌، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر شانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و عێراقیش كه‌مته‌رخه‌مه‌.

*پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ داهاتی‌ ناوخۆ و ئه‌و داهاته‌ نه‌وتییانه‌ی‌ پێشتر ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.



AM:11:40:10/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت