سەرکەوت زەکی بۆ وێستگەنیوز: یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە مافی خۆی دەزانێت
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، لەمیانەی سەردانکردنی بۆ کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزبایی لە کریستیانەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خودای لەسەر بێت) سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێمان وتن پەیامی یەکێتی هەمیشە پشتیوانییە لە ئاشتی و پێکەوەژیان.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە سەرکەوت زەکی وەڵامی عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوزی دایەوە و رایگەیاند، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە مافی خۆی دەزانێت".
باسی لەوەشکرد، "دەرگاکانی گفتوگۆ بەرووی هەموو لایەنەکاندا کراوەیە و چەپڵەش بە یەک دەست لێنادرێت".
PM:12:28:25/12/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت