مستەفا چاوڕەش: ئەوەی لە عێراقە هیچی دۆستی کورد نییە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، لەمیانەی سەردانکردنی بۆ کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزبایی لە کریستیانەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خودای لەسەر بێت) مستەفا چاوڕەش, فەرماندەی پێشووی هێزەکانی 70 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "هەموومان لەم وڵاتە پێکەوە ژیاوین و خۆشەویستی و برایەتی لەنێوانمان لەمێژەوە هەیە".


مستەفا چاوڕەش وتی، "ئەوەی لە عێراقە هیچی دۆستی کورد نییە، بۆیە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی بەیەک وەفد بچن بۆ بەغدا و یەکگرتوو بن".


AM:11:08:25/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت