دانا ئەحمەد مەجید: قەت هێندەی ئێستا دۆخی ناوخۆی گۆڕان باش نەبووە، دووباڵ نییە و یەک باڵە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، لەمیانەی سەردانکردنی بۆ کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزبایی لە کریستیانەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خودای لەسەر بێت) دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکەم و هیوادارم لە کوردستان و عێراقدا پێکەوە بە ئاشتەوایی بژین".
لەبارەی کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بەوەدا، "کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کارێکی باش نییە، داواکارم بە زووترین کات کارا بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "تائێستا نەک لە ئێمە لە کەس داوانەکراوە بەشداری حکومەتی نوێی هەرێم بکات".
لەبارەی دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجید وتی، "قەت هێندەی ئێستا دۆخی ناوخۆی گۆڕان باش نەبووە، دووباڵ نییە و یەک باڵە و هەموو پێکەوە دەچینە کۆنفرانس و کۆنفرانسێکی سەرکەوتوو دەبەستین، هەروەها کارێک دەکەین گۆڕان ببێتەوە گۆڕانەکەی جاران و زیاتریش".
AM:10:54:25/12/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت