ئەمڕۆ زیانلێکەوتوانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر هاوکاری وەردەگرن
وێستگەنیوز-
بۆ دووەم رۆژ دابەشکردنی هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتووانی سنووری قەزای چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2025، زیانلێکەوتوانی ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر هاوکاری دارایی وەردەگرن.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "دوێنێ لەناو چەمچەماڵ 609 خێزان هاوکاری داراییان وەرگرت، ئەمڕۆ زیانلێکەوتوانی ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر هاوکاری وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەکرد، "445 خێزانی ناحیەی شۆڕش بە 772 ملیۆن و 377 هەزار دینار هاوکاری وەردەگرن، هەروەها 210 خێزانی ناحیەی تەکیە بە 248 ملیۆن و 220 هەزار دینار هاوکاری وەردەگرن، هەشت خێزانی ئاغجەلەر بە شەش ملیۆنن 300 هەزار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە".
عومەر ئەحمەد وتی، "قۆناغی دووەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان کە بۆ ئەو کەسانەیە شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات".
AM:09:31:23/12/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت