عەتا محەمەد: بڕی ئەو پارەی لە بەردەستە بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەگاتە نزیکەی 13 ملیار دینار
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دەستیپێکرد.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، "بڕی یەک ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بانکی چەرمۆ".
ئاماژەی بەوەکرد، "بڕی ئەو پارەی لە بەردەستە بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووان دەگاتە نزیکەی 13 ملیار دینا، بڕی قەرەبووەکەش کەمترین 400 هەزار دینارە و زۆرترینی چوار ملیۆن و 950 هەزارە".
عەتا محەمەد وتی، "هەرکەسێک ناوی هاتووە لەسەر چەکەکە تەنها ئەو کەسە بۆی هەیە پارەکە وەربگرێت، هەروەها ئەمڕۆ هاوکاری هەر 639 خێزانەکە دابەش دەکرێت".
وتیشی، "هەندێک کەس هەیە زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێن کارەکەی کەوتووە ئەو کەسە هەرسێ قەرەبووەکە دەیگرێتەوە".
AM:10:37:22/12/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت