سەرۆکی شارەوانی تەکیە وەڵامی داواکاری هاوڵاتییانی ناحیەکە دەداتەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە و داوای خزمەتگوزارییان کرد سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکە وەڵام دەداتەوە.


وەک دانیشتوانەکە خۆیان دەڵێن، بەهۆی لافاوەکەوە ئاوەڕۆو رێگەوبانەکانمان خراپبوون و چاک نەکراونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، لە تەکیەی کاکەمەند قوتابخانەی کەمی لێیە و باخچەی منداڵانی لێ نییە، بۆیە دەیانەوێت ژمارەی قوتابخانەکان زیاد بکرێت و باخچەی منداڵانیش بکرێتەوە.

باسیان لەوەشکرد، "هاوینان خۆڵ کوێری کردووین و زستانانیش دەبێت بە جزمەوە بگەڕێین".

ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی تەکیە لەبارەی داواکاری خەڵکەوە رایگەیاند، "داواکاریی هاوڵاتییان لەجێی خۆیەتی".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە ساڵانە داوای خزمەتگوزاریمان کردووە بۆ ئەو گەڕەکانەی کە خزمەتگوزارییان نییە".

سەرۆکی شارەوانی تەکیە دەڵێت، "بەهۆی نەبوونی پارەوە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ نەکراون".


AM:10:00:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت