کتێبخانەی گشتی سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوە و بەخشینی کتێب بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی CDO و رێکخراوی شاری ئەدەبی هەڵمەتی کۆکردنەوە و بەخشینی کتێب بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ رادەگەیەنن.


لەوبارەیەوە ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "ئامانج لەم هەڵمەتە دووبارە دەوڵەمەندکردنەوەی کتێبخانەی قەزای چەمچەماڵە لە دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەکەوە بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی لەناوچوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشوازی لە کتێبخانەکانی سەرجەم هەرێمی کوردستان دەکەین کە ژمارەیان 92 کتێبخانەیە".

بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی وتی، "کتێبەکان دەبەینە کتێبخانەی چەمچەماڵ دوای نۆژەنکردنەوەی".


AM:11:54:17/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت