قوباد تاڵه‌بانی: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه چوار به‌رپرسی چه‌مچه‌ماڵ له پۆسته‌كانیان ده‌به‌خشرێن
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی شاروانی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی شاره‌وانی شۆڕش و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه له پۆسته‌كانیان ده‌به‌خشرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له چه‌مچه‌ماڵه‌وه گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك پۆستی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند و وتی: "هه‌ریه‌كه له ره‌مك ره‌مه‌زان، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، ئارام نه‌جات، سه‌رۆكی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ، هاوتا عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شۆڕش و عه‌بدوڵا حه‌مه كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ داوای به‌خشینیان له پۆسته‌كانیان كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كرا به‌ر له كاره‌ساته‌كه هه‌ندێك كار ئه‌نجامبدرێت و ڕێگری له‌و كاره‌ساته بكرێت ".
وتیشی: "حكومه‌ت به‌شدار ده‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. گله‌ییم نیه له سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌كو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له چه‌مچه‌ماڵم و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كان ده‌كه‌م".
راشیگه‌یاند كه به‌رپرسێكی دیكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاماده‌نه‌بووه داوای به‌خشین بكات و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رۆژانی 8 و 9ی ئه‌م مانگه، بارانبارینی به‌خوڕ له هه‌رێمی كوردستان لافاوی له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان دروستكرد و به‌هۆیه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 12ی تریش برینداربوون، زیانی زۆریش به خانوونی هاوڵاتیان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌وت.
PM:05:58:14/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت