دامەزراوەی ڤیژن دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، دامەزراوەی ڤیژن دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی "زانیاری ناراست و چەواشە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە هەرێمی کوردستان" بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی دامەزراوەی فیژن %94 بەشداربووان پێیان وایە زانیاریی چەواشە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، کەمپینی هەڵبژاردن پێمان دەڵێت، ئێستا لە قۆناغی راگوزەرداین لە پەڕینەوە لە ستراتیجی رێگە نەریتییەکان بەرەو ستراتیجی دیجیتاڵی.
هەروەها ئەوە ئاشکراکراوە، لە کەمپینی هەڵبژاردندا فەیسبووک زاڵ بووە بەسەر بەسەر پلاتفۆڕمەکانی دیکەدا و کاریگەریی زیاتری دروستکردووە.
AM:11:26:04/12/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت