كاروان گه‌زنه‌یی: یه‌كێتی‌ ده‌رگای‌ گفتوگۆی‌ كراوه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ گشتگیر له‌ هه‌رێم


وێستگه‌نیوز – 

كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:

*به‌غدا قوڵایی ستراتیژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

*یه‌كێتی‌ پابه‌ندی‌ به‌ڵێنه‌كانیه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك.

*یه‌كێتی‌ ده‌رگای‌ گفتوگۆی‌ كراوه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ گشتگیر له‌ هه‌رێم.

*یه‌كێتی‌ پێداگره‌ له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت.

*یه‌كێتی‌ له‌ ره‌شنووسی‌ كارنامه‌ په‌شیمان نه‌بووینه‌ته‌وه‌.

*كێشه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

*ئێمه‌ رێگر نین له‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ داوای‌ شه‌راكه‌تی‌ راسته‌قینه‌ ده‌كات.

*پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ حه‌قی‌ شه‌رعی‌ كورد و له‌نێو كوردیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ و كاندیدمان ده‌بێت.

*له‌ هه‌ڵبژاردن ناترسین و ئاماده‌ین و گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت براوه‌ ده‌بین و براوه‌ی‌ یه‌كه‌میش ده‌بین.

*به‌بێ‌ یه‌كێتی‌ حكومه‌تێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌رێم پێكنایه‌ت و سه‌ركه‌وتوو نابێت، گه‌ر پێكیش بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت.



PM:05:41:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو