سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان: پێویستە بەردەوام کەرتی میدیا رێکبخرێتەوە


وێستگەنیوز- شاهین فواد

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو رایگەیاند، "کەرتی میدیا رۆژ بە رۆژ لە گەشەکردن و فراواندایە، ئەمەش پێویستی بەمە بەردەوام کەرتی میدیا رێکبخرێتەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە یاسایی مافی بەدەست هێنانی زانیاری جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسان بتوانن هەواڵی راست بڵاوبکەنەوە".

باسی لەوەشکرد، "گرنگە یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان فەراهەم بکرێت و رۆژنامەنووس لە دامەزراوە فەرمییەکان زانیاریی دەستبکەوێت".


AM:10:54:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت