سامان حسێن بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بزانین لە رۆژی کەمئەندامان چ پرۆژەیەک هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی خراپی بارودۆخیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە.
سامان حسێن، بەرپرسی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "رۆژی 3ی 12 کە رۆژی کەمئەندامانە لە جیهاندا باشترین هەنگاوی چارەنووسساز بۆ کەمئەندامان دەنرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەمئەندامان نزیکەی 30 ساڵە لە بێ هیوایی و بێ خزمەتی ژیان دەباتەسەر".
ئاماژەی بەوەکرد، "سەرۆکی حکومەتی هەرێم زۆر شانازی بە پرۆژەکانییەوە دەکات، بزانین لە رۆژی کەمئەندامان چ پرۆژەیەکی هەیە".
PM:01:52:24/11/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت