یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: زانکۆکەمان لەسەر ئاستی جیهان پلەیەکی تازە و جیاوازی بەدەست هێناوە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025، د. زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "زانکۆکەمان لەسەر ئاستی جیهان پلەیەکی تازە و جیاوازی بەدەست هێناوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە ریزبەندی شانگهای کە ریزبەندییەکی جیهانی زۆر گرنگە زانکۆی سلێمانی ریزبەندی کراوە وەک تەنها زانکۆ لە عێراقدا لە بواری پرۆگرامی ئەندازیاری شارستانی و ماتماتیکدا، توانیومانە ئاستێکی زۆر بەرز تۆماربکەین".
باسی لەوەشکرد، "زانکۆی سلێمانی لەسەر رێگەیەکی راستە لە بواری زانستیدا و رۆژانە لەسەر ئاستی جیهانی هەنگاوی گەورە دەنێت".
د.زانا مەحمود وتی، "سەرەڕای کێشە و ئاڵانگارییەکان بەردەوامین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کێبڕكی دەکەین".
PM:12:31:20/11/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت