مەزڵوم عەبدی: تەنها ئەو کاتە شەڕمان کردووە کە بەسەرماندا سەپێندراوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند، "هیوادارم پێشنیاز و راسپاردەکانی کۆڕبەندی مێپس کاریان پێبکرێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن، کەوتنی بەشار ئەسەد بەهۆی رەتکردنەوەی ئاشتی و دیالۆگ بوو، بۆیە لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد ئێمە هەوڵمانداوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی نوێ بکەین".

باسی لەوەکرد، "تەنها ئەو کاتە شەڕمان کردووە کە بەسەرماندا سەپێندراوە و هیچکات دەسپێشخەر نابین بۆ هێرشکردن".

مەزڵوم عابدی باسی لە رێککەوتنی 10ی ئادار کرد و وتی، "رێککەوتنی 10ی ئادار زۆر کێشەی چارەسەر کرد و رێگری لە گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئێمە و حکومەتی نوێی سوریا گرت".

وتیشی، "بۆ چارەسەری کێشەکان رێگەی دانوستانمان هەڵبژاردووە و ئەمەش بۆچوونی تەواوی گەلی سوریایە".

جەختی لەوەشکردەوە، "ئەگەر ئیرادە هەبێت کێشەکان لە سوریا چارەسەر دەکرێن".

راشیگەیاند، "ئێمە نابینە مەترسی بۆ سەر تورکیا و پێویستە تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە مەترسی نەبینێت".

لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا مەزڵوم عەبدی دەڵێت، "پرۆسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرفەتێکی بۆ ناوچەکە".

دەشڵێت، "بە پشتگیری هێزەکانی پێشمەرگە ئێمە شەڕی دژی داعشمان کرد".


AM:10:29:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت