مەسرور بارزانی: وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر فشار لەسەر ئاوی ژێر زەوی کەمدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2025، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانرا.
لەمیانەی مەراسیمەکەدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، "وێستگەکە سوودی بۆ پرۆژەکانی سەوزایی دەبێت، پرۆژەکە فشار لەسەر ئاوی ژێر زەوی کەمدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پرۆژەکە هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات، دەمێکە هەستمان بە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە".
وتیشی، "لە بەرنامەماندایە هاوشێوەی ئەم پرۆژەیە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین".
PM:02:57:16/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت