عه‌لی حه‌مه ساڵح: پارتی و یه‌كێتی ئه‌مجاره ترسێكی زۆریان له ده‌نگدان هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ده‌مانه‌وێت پلانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه پێكه‌وه یه‌ك ملیۆن و 550 هه‌زار كۆپی كارتی ده‌نگدانیان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
*به‌شێكی به كڕینه، به‌شێكی به داواكردنه و به‌شێكی به ترساندنی ده‌نگده‌رانه گوایه له‌ڕێیه‌وه ده‌زانن ده‌نگ به كێ دراوه.
*به‌دڵنیاییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌نێوان كۆپی و كارتی ده‌نگداندا و ته‌نها بۆ ترساندنه.
*ئامێرێكیان هێناوه ره‌سم و په‌نجه‌مۆر وه‌رده‌گرن، دڵنیابن ئه‌وشه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كارتی ده‌نگدانه‌وه نییه.
*ئامێرێكی تریان هێناوه، سبه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌كاری ده‌هێنن و كاتێك ده‌نگده‌ر دێته ده‌ره‌وه، كارته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن ده‌زانین ده‌نگت داوه یان نا، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كارتی ده‌نگدانه‌وه نییه.
*له‌مێژووی هه‌ڵبژاردندا یه‌كێتی و پارتی 20 له سه‌دی ئێستا فشاریان نه‌كردووه و فشارێكی ناسروشتییان هه‌یه.
*ئه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی لێوه‌رگیراوه، باشتره به‌یانییه‌كه‌ی بچێت بۆ ده‌نگدان، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی كارته‌كه ناهێڵێت.
*پارتی و یه‌كێتی ئه‌مجاره ترسێكی زۆریان له هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
*ده‌سه‌ڵات زۆر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌وه‌ی ناڕازییه بایكۆت بكات، چونكه‌ی ئه‌وه‌ی بایكۆت ده‌كات ده‌نگده‌ری ده‌سه‌ڵات نییه و ده‌نگی ناڕازییه.
PM:01:47:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت