مەسرور بارزانی: متمانە لەنێوان حکومەت و خەڵک هەبێت ئەوکاتە لەسەر رێگەی راستین


وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گەنجان رایگەیاند، "پێویستە دەرفەتی یەکسان بۆ گەنجان بڕەخسێت، لە چەند ساڵی رابردوودا 140 هەزار گەنج لە کەرتی تایبەت هەلی کار بۆ گەنجان رەخساوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "یارمەتی ئەو گەنجانە دەدەین کە دەیانەوێت کاری خۆیان بکەن"، باسی لەوەشکرد، "فرەچەشنکردنی ئابووری بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان گرنگە، هەروەها کەرتی گەشتوگوزار یارمەتیدەرە بۆ رەخساندنی هەلی کار و بە گرنگیدان بە کشتوکاڵ هەلی کار زۆر رەخساوە".

جەختی لەوەشکردەوە، "لە کابینەی داهاتوو گرنگی زیاتر بە گەشتوگوزار دەدەین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "متمانە لەنێوان حکومەت و خەڵک هەبێت ئەوکاتە لەسەر رێگەی راستین، حکومەت دەتوانێت وەک پارێزەری کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بێت".

وتیشی، "قەرزێکی زۆری حکومەت لای خەڵکە، بەڵام حکومەت رەچاوی بارودۆخی خەڵکی کردووە".

راشیگەیاند، "مامەڵەی ئێستای حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم هەڵەیە، لە %5ی داهاتی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نەهاتووە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، "دەمانەوێت خانەنشینی لە کەرتی تایبەت گەرەنتی بکەین، بۆ ئەوەی گەنجان زیاتر روو لە کەرتی تایبەت بکەن". 


PM:07:42:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو