محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: تا ئێستاش له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان كورد ده‌رده‌كرێت و ته‌عریب ده‌كرێن


 وێستگه‌نیوز – 

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌ بانگه‌شه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ رایگه‌یاند كه‌:

*به‌شداریمان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بگاته‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ی‌ بڕیاری‌ لێده‌درێت.

*زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌شدارین، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ده‌نگی‌ كورد بگاته‌ هه‌موو دنیا.

*ده‌ستووری‌ عێراق مافی‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كان داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا مافی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێشێل ده‌كرێت.

*تا ئێستاش له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك و خانه‌قین تا ده‌گاته‌ سنجار كورد ده‌رده‌كرێت و ته‌عریب ده‌كرێن.

*به‌هه‌زاران عه‌ره‌ب هاتوون له‌ كوردستان خانوو ده‌كڕن و تاپۆی‌ ده‌كه‌ن، چه‌ند ساڵێكی‌ تر ره‌نگه‌ بتوانن لێره‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام كورده‌كانی‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌رده‌كرێن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵوموڵكیان ده‌گرن.

*زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ مۆركی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ره‌نگ بداته‌وه‌.

*تا ئێستا خوشك و براكانمان له‌ به‌غدا شه‌رم ده‌كه‌ن به‌ كوردی‌ قسه‌ بكه‌ن و جلی‌ كوردییان له‌به‌ر بێت و باسی‌ كلتوور و مێژووی‌ میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.

* بودجه‌ و مووچه‌ی‌ بۆیه‌ راگیراوه‌ تا خه‌ڵكی‌ كوردستان ته‌سلیمیان بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ كوردستان ته‌سلیمیان نابێت.

*باشترین چاره‌سه‌ر كۆنفیدراڵییه‌ له‌ عێراقدا.


PM:06:17:05/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو