تیمی پارێزەانی رۆژنامەنووس هێمن مامەند چەند زانیارییەک دەخەنەڕوو
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، دوای دوومانگ لە رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند تیمی پارێزەانی چەند زانیارییەکی نوێ دەخەنەڕوو.
لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو لە سلێمانی هێمن مامەند باسی لە دۆخی تەندروستیی کرد و وتی، "دوای سێ نەشتەرگەریی هێشتا دۆخی دەستم نەگەڕاوەتەوە ئاسایی جارانی و پارچە فیشەکێک لەناو کەمەرم ماوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پارتی بەوە نەوەستا کە لە هەولێر دەریکردم، بەڵکو گروپێکی 10 کەسی ناردە سلێمانی بۆم بۆی تیرۆرم بکەن کە سێ کەسیان زێرەڤانین".
هێمن مامەند داواشی لە رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەستەی مافی مرۆڤ و دادگای فیدراڵ و دادگای نێودەوڵەتی دەکەم کە چاوپۆشی لەم کەیسە نەکەن.
راشیگەیاند، "ئەم کەیسەی من کەیسێکی سیاسی و ململانێی حزبی نییە، بەڵکو کەیسی رۆژنامەنووسێکە کە پەیوەندیی بە بیروڕای ئازادەوە هەیە".
هەروەها رێزان شێخ دلێر، پارێزەری كەیسی هێمن مامەند رایگەیاند، "ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكەدا هەبووە حەوت كەسن".
ئەوەشی خستەڕوو، "دوو تۆمەتباری سەرەكی هەیە لە تاوانەكەدا كەمتر لە شەش کاتژمێر لەرێگەی كەلارەوە سلێمانیان جێهێشتووە، هەروەها سێ تۆمەتباری تر گیراوە، ئەمە ئەو كەسانەبوون كە داوای هاوكارییان لێكراوە".
رێزان شێخ دلێر وتی، "لە ئاسایشی سلێمانییەوە نوسراو كراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەو ئاسایشی گشتی هەرێم لە هەولێر".
AM:11:40:05/11/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت