بورهان ره‌شید: دۆخی ئێمه زۆر له لایه‌نه‌كانی تر به‌تایبه‌تی یه‌كێتی باشتره
وێستگه‌نیوز -
بورهان ره‌شید سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له بازنه‌ی سلێمانی له به‌رنامه‌ی "به‌كاتی هه‌ڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا رایگه‌یاند:
*500 فلێكسم له سلێمانی بڵاوكرده‌وه، دوای شه‌وێك دوو شه‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو لێكرایه‌وه.
*زیاتر سه‌رقاڵی كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانیم بۆیه كه‌متر ریكلام ده‌كه‌م و ده‌رده‌كه‌وم.
*ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان یه‌كێتی وێرانی كرد و پهیجهكهشمان وه‌ستاوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخی ئێمه زۆر له‌لایه‌نه‌كانی تر به‌تایبه‌تی یه‌كێتی باشتره.
*له‌سه‌ر داوای لاهور شێخ جه‌نگی بووم به سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له سلێمانی.
*رووداوه‌كانی لاله‌زار قێزه‌ونه و حه‌یای ئێمه‌ی وه‌ك شاری سلێمانی پێچوو. حه‌یای یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لالی پێچوو.
*دووجار لاهور شێخ جه‌نگی-م له زیندان بینیوه و خانه‌واده‌كه‌شی هه‌فتانه ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن.
*براكانی لاهور شێخ جه‌نگی جگه له شێخ هیوا، هیچیان ناتوانن بێنه سلێمانی، چونكه یه‌كێتی كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات.
*نه بافڵ تاڵه‌بانی و نه قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگی-یان كردووه، نه لێكۆڵه‌ری ئێرانی لێدوانی لێوه‌رگرتووه. نهشبراوهته ده‌باشان و قه‌ڵاچوالان.
*ئه‌و هێزه‌ی چووه‌ته‌سه‌ر لاله‌زار، به‌نایاسایی چووه. به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رجه‌م یاساكانی تر ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر هه‌موویان نایاسایین.
*تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ قسه و به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش جێی گومانه.
*ئێران لاهور شێخ جه‌نگی به مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆی زانیوه بۆیه ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر.
*مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ته، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م زۆنه‌دا نییه، هه‌موو هه‌وڵێكیشی دا شه‌ڕه‌كه رابگرێت، به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كرد.
*تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی ناوی ده‌ستگیركراوانی لاله‌زاری پێنه‌داوین و نازانین چه‌ند كه‌س له زیندان ماون.
*ئه‌شكه‌نجه‌دان له داموده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار ببینین ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانیوه به‌شێكیان بۆ كردنه‌وه‌ی وه‌كاله‌تیش ببینین، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسایه.
*ته‌نها بۆ گیانی فه‌قیر یاسا سه‌روه‌ره. دادگاكان له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا دابه‌ش كراوه و ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ستیاره خه‌ڵكی خۆیان تیادا داناوه.
*له ئێستادا هیچ كه‌سێك به ئۆپۆزسیۆن نازانم.
*ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌كرێت یه‌كێتی له 18 كورسی سلێمانی حه‌قی 2 بۆ 3 كورسی هه‌یه.
*پارتی ده‌ستی له كێشه‌كانی لاله‌زار وه‌رنه‌داوه.
PM:11:30:04/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت