د.فه‌رهاد تۆفیق: نامانه‌وێت عێراقی بین
وێستگه‌نیوز -
د.فه‌رهاد تۆفیق سه‌رۆكی لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی له به‌رنامه‌ی "به‌كاتی هه‌ڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا رایگه‌یاند:
*ئێمه نامانه‌وێت عێراقی بین و پێمان خۆش نییه، به‌ڵام به‌ناچاری به‌شێكین له عێراق.
*پێمانوایه ناوه‌ندی شه‌ڕكردن بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك بریتییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حكومه‌تی عێراق.
*ده‌مانه‌وێت ده‌نگی زوڵاڵمان ببهینهناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بیسه‌لمێنین ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشمان هه‌بێت وه‌كو كوردێك قسه ده‌كه‌ین و به‌رگری له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
*ده‌بێت ئه‌و چه‌مكه تێپه‌ڕێنین كه به ژماره‌ی كورسی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه هه‌ركاتێك به ژماره‌ی كورسی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه دۆڕاوین.
*كارتی فشاری حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌رامبه‌ر به‌غدا بریتی بوو له ته‌سلیم بوون.
*له هیچ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانیدا له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات شهریكنین، له سه‌نگه‌ر و ریفراندۆم و پرسه نیشتمانییه‌كاندا له‌گه‌ڵیان شه‌ریكین.
PM:11:23:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت