بافڵ تاڵەبانی: هەولێر بەجێناهێڵین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد.

گرنگترین وتەکانی بافڵ تاڵەبانی لە لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق:

قەڵای هەولێر سەوزە.

بودجەی کوردستان وەک رابردوو لێدەکەینەوە.

ئێمە لە بەغدا پرۆژەی گەورە گەورە دەهێنینە کوردستان.

هەموو کوردستان بە یەک چاو سەیردەکەین.

رزگارتان دەکەین لە دووکەڵی ئەو هەموو پاڵاوگە نایاساییانەی کە خۆتان دەزانن خاوەنەکانی کێن.

دەزانم خەڵکی هەولێر دەنگ بە ئێمە دەدەن.

لە 2014وە دامەزراندن بۆ خەڵکی کوردستان نییە، بەڵام بۆ خەڵکی نزیک لە فیرعەونەکان هەیە.

بازرگانی لەنێوان هەولێر و هەموو عێراق دەبوژێنینەوە.

شەڕدەکەین تاوەکو ئێوە وەک پێویست مافی خۆتان وەربگرن.

کاردەکەین بۆ ئەوەی تورکمانەکان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن.

ئێمە بەرگریی لە هەولێر دەکەین، بزانە کەس دەوێرێت هەموو هەفتەیەک درۆنێک لە سلێمانی بدات.

ئارامی دەگەڕێنییەوە هەرێمی کوردستان

هەولێر بەجێناهێڵین.

ئیتر غەدر لە کەس قبوڵ ناکەین و شەڕ بۆ هەموو هاوڵاتییەک دەکەین وەک حزبەکانی دیکە نین.

ئێمە دەچینە حکومەتێک مافی خەڵک بدات و کەرامەتی خەڵک بپارێزێت.


PM:05:48:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت