محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود: سودانی‌ خراپترین سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ له‌ دوای‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌


وێستگه‌نیوز - 

محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆیالیست دیموكراتی‌ كوردستان کۆبونەوەی لیستی حزبه‌كه‌ی‌ له‌ دهۆک رایگه‌یاند كه‌:

*حزبی‌ سۆسیالیست رۆڵێكی‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ له‌ راپه‌ڕین و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

*له‌ 2014ه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عێراق مووچه‌ و بودجه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بڕێت و به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی‌ رژێمی‌ پێشوو كارمان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ن.

*ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌وه‌ فرمێسك بۆ فه‌له‌ستین ده‌ڕێژن، ده‌بێ بڵێن كوردیش هه‌قی ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

* خۆڕاگری غه‌زه‌ و حه‌ماس ئیسرائیلی ناچاركرد وتووێژ بكات.

* بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی‌ ئێستا كۆنفیدراڵی باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌، نه‌كورد، نه‌ شیعه‌ و نه‌ 
سوننه‌ ئیسراحه‌ت ده‌كات و هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌رداین به‌رامبه‌ر یه‌ك.

*ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی‌ ئێستا له‌ به‌غدایه‌ "محه‌مه‌د شیاع سودانی‌" خراپترین سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ له‌ دوای‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌ تا ئێستا.
*20 ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقین، نوێنه‌رانی‌ كورد چییان بۆ كورد كردووه‌؟

*سێ مانگ مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درا، نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك رۆژ له‌په‌رله‌مان نه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بڵێن بۆچی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕدراوه‌.

*وڵاتان له‌ میدیاكانه‌وه‌ سه‌یربكه‌ن نازانن كوردێك په‌رله‌مانتاره‌ له‌ به‌غدا، نه‌ جلی كوردیان له‌به‌ردایه‌ و نه‌ به‌ كوردیش قسه‌ ده‌كه‌ن.


PM:01:17:01/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت