د.رێبوار کەریم: ئێمە بۆ وەرگرتنی مافی خەڵک پەنا بۆ عێراق دەبەین
وێستگەنیوز-
د.رێبوار کەریم، کاندیدی رەوتی هەڵوێست له بازنهی سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق له بهرنامهی "بەکاتی هەڵبژاردن" بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی دەستگیرکردنەکەی لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح پیشانی وێستگەنیوز دەدات.
د.رێبوار کەریم رایگەیاند، "پلانمان داناوە داکۆکارێکی سەرسەخت بین لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەسەڵات بۆ وەرگرتنی پارە پەنا بۆ عێراق دەبات، بەڵام ئێمە بۆ وەرگرتنی مافی خەڵک پەنا بۆ عێراق دەبەین".
د.رێبوار کەریم وتی، "ئەگەر خۆم تەنکەرەکەم لێخوڕی بێت ناهێڵم بەو پارەیە نەوت بەسەر خەڵکدا دابەشبکرێت".
وتیشی، "لە هەرشوێنێک بم چیم پێ بکرێت بۆ وەرزشکاران و گەنجان و یانەی نەورۆز دەیکەم".
PM:09:21:31/10/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت