بافڵ تاڵەبانی: نابینە بەشێک لە حکومەتێک کە قووتی خەڵک ببڕێت بۆ پێکهێنانی گرووپی چەکدار
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـى تشرینى یەکەمى 2025، لە هۆڵی وەرزشی ڕانیە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی لیستی (222)ی حزبەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ڕانیە دڵی سەوزی کوردستانە، دەروازەی کوردایەتی دەڤەری ڕاپەڕینە و ئاگری دیکتاتۆر ڕوخاندن لە دەروازەی ڕاپەڕین داگیرسێندرا".
لەبارەى ئامانج و ستراتیژی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی جەختی کردەوە: "خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵكی کوردستانین، بەڵێن بێت گوێ بە داواکاری خەڵکی کوردستان دەگرین و جێبەجێی دەکەین".
سەرۆکی یەکێتی بە ڕوونی مەرجەکانی حزبەکەی بۆ بەشداریکردن لەهەر حکومەتێکی داهاتووی هەرێمدا خستەڕوو وتی: "نابینە بەشێک لە حکومەتێک، کە خزمەتی هەر چوار پارچەی کوردستان نەکات، ناچینە ناو حکومەتێک کە پارە لە دەمی هاوڵاتی ئێمە دەربهێنێت و قووتی خەڵک ببڕێت بۆ پێکهێنانی گرووپی چەکدار".
وتیشی: "یەکێتی دەتوانێت کێشەکان لە بەغدا چارەسەر بکات و بە دیپلۆماسى مافى کورد لە بەغدا وەردەگرین."
هەروەها ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی یەکێتیش کرد و وتی: "بە 18 کورسییەوە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێڕاق دەیان کێشەمان چارەسەرکرد".
PM:03:06:30/10/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت