محه‌مه‌د حه‌كیم: هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه
وێستگه‌نیوز -
محه‌مه‌د حه‌كیم سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی داگه‌ری كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی له به‌رنامه‌ی "بەکاتی هەڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا رایگه‌یاند:
*هه‌ڵبژاردی په‌رله‌مانی كوردستان دیزاین كرا، ده‌نا ده‌كرا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تردا هه‌ندێك رایانماڵین (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارتی و یه‌كێتی).
*ئومێدمان وایه بتوانین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له سلێمانی زیاد بكه‌ین.
*به‌هۆی ده‌نگۆی دروستبوونی شه‌ڕه‌وه له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل ساردییه‌ك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق دروست بووه و كاریگه‌ریشی.
*ئه‌وه‌ی گه‌رمییه‌كی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق دروست كردووه، پاره هه‌ڵڕشتنه نه‌ك حه‌ماسه‌تی هه‌ڵبژاردن.
*ئێستا به‌غدا بۆته ناوه‌ندی كاركردن و مووچه هه‌رێم له‌وێیه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان قورس ده‌كات تا مافی خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
*هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه.
*هه‌ركات وه‌ك جاری پێشوو به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دیزاین ده‌كرێت، قسه‌ی تر ده‌كه‌ین.
*ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك له هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا دابه‌ش كراوه، ته‌نانه‌ت دامه‌زراندن له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
*له كوردستان زۆر باره‌گای زۆر سه‌ره‌كیمان هه‌بووه، لێمان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی پێدانی زه‌وی دا و هیچی جێبه‌جێ نه‌كرد.
*3 هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هه‌بوو، به‌هۆی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان بڕیاری خانه‌نشینكردنی نزیكه‌ی 2 هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان زهڕبێكیان به‌سه‌ردا هێنراوه.
*له زۆر رووه‌وه ئێمه ستهملێكراوین له‌لایه‌ن ستهمكارێكهوه كه ده‌سه‌ڵاته.
*به‌بڕیاری مام جه‌لال زه‌وی دراوه به راگه‌یاندنی هه‌موو لایه‌نه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا پێیده‌وترێت دانیا سیتی درا به‌ئێمه، ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه به قودره‌تی قادر گۆڕا بۆ شوێنێك ئێستا شاری سپی-یه، ئێستاش ئه‌و زه‌وییه بزره و نازانین به‌كێ دراوه.
*پارتی كه خۆی زۆر به مه‌زڵوم ده‌زانێت له سلێمانی زه‌وی وه‌رگرت، به‌ڵام زه‌وییه‌كه‌ی ئێمه بزره و نه‌ما، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی زۆرمان دا.
*ئومێد ده‌كه‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لانی كه‌م له سلێمانی دوو كورسی به‌ده‌ست بهێنین.
* یه‌كێتی و پارتی نیشتیمانیان ناشرین كردووه.
*به‌قورعان عه‌ره‌بیم نه‌زانیایه مانگی 10 ده‌فته‌ریان پێ بدهمایه نه‌ده‌چوومه هیچ شوێنێك.
AM:12:29:30/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت