مەسرور بارزانی: دەمانەوێت کوردستان ببێتە سەرچاوەی کارەبا بۆ هەموو عێراق


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی گەیاندنی بۆری گازی سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک، لە شاری دهۆک کردەوە،


لەمیانەی وتارێکدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، "بە گەیاندنی گاز بۆ وێستگەی کارەبای کواشێ تێچووی کارەبا لەسەر هاوڵاتییان کەم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، "بەرهەمی گازمان گەیاندووەتە دوو هێندە، دەمانەوێت کوردستان ببێتە سەرچاوەی کارەبا بۆ هەموو عێراق".

باسی لە پرۆژەی رووناکی کرد و وتی، "زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندن".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "بەرنامەمان هەیە بۆری گاز لە کۆرمۆرەوە بگەیەنینە چەمچەماڵ".


PM:04:49:28/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت