ژینۆ محه‌مه‌د: لێره كار به یاسا ناكرێت و سه‌رله‌به‌ری هۆكاری هێرشه‌كه‌ی لاله‌زار، سیاسی و هه‌رێمی بوو
وێستگه‌نیوز -
ژینۆ محه‌مه‌د سه‌رۆك لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له پارێزگای هه‌ولێر له به‌رنامه‌ی "بەکاتی هەڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا رایگه‌یاند كه:
*له هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه سیاسه‌ت قورس كراوه، به‌تایبه‌ت بۆ ژن دووجار قورس كراوه.
*له‌سه‌ر داوای لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵان خۆم كاندیدكردووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
*22ی ئاب هێرشێكی زۆر ناڕه‌وا و نابه‌رامبه‌ر كرایه‌سه‌ر ئێمه و ده‌یان هه‌زار چه‌كدار و چه‌كی جۆراوجۆر له درۆن و ده‌بابه و هه‌مه‌ر و باجه‌ر هێرشیان كرده‌سه‌ر لاله‌زار.
*ئێستا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگییه له زیندانه و بارودۆخی دارایی به‌ره‌كه‌ش باش نییه.
*له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه فشار له كادیر و لایه‌نگرانی ئێمه ده‌كرێت. *له‌سه‌ر كۆمێنت نووسینێك خه‌ڵك بانگكراوه‌ته مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی دووری لێكراوه.
*به‌ره‌ی گه‌ل زۆر باش به‌رگه‌ی هێرشه‌كه‌ی 22ی ئابی گرتووه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی گه‌ل و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ڤاڵان و ئێمه كرا، به‌رامبه‌ر هه‌ر حزبێكی تری كوردستان بكرایه، دڵنیام روبعی ئێمه خۆی نه‌ده‌گرت.
*كه‌سانی دیار و نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی جۆره ئه‌نجومه‌نێكمان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل به‌ڕێوه‌ببه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی له زیندان دێته ده‌ره‌وه و دواتر خۆی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكی به‌ره‌كه.
*دڵنیاین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له 22ی ئاب به‌رامبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی كرا پلان بۆدانراوبوو.
*لێره كار به یاسا ناكرێت و سه‌رله‌به‌ری هێرشه‌كه‌ی لاله‌زار، سیاسی و پرسێكی هه‌رێمی بوو، هیچ په‌یوه‌ندی به یاساوه نه‌بوو.
*جگه له خانه‌واده‌كه‌ی، رێگا به هیچ كه‌س نه‌دراوه لاهور شێخ جه‌نگی ببینێت.
*نازانم چه‌ند كه‌س له شه‌وی 22ی ئاب له‌لازار گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام بڕوام به‌و ئاماره نییه كه ده‌ڵێ ته‌نها دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
*بێده‌نگی لایه‌نه حزبی و حكومییه‌كان له هێرشه‌كه سه‌ختتر بوو، ئامانجی ئه‌وان به‌ته‌نها ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی نه‌بوو، به‌ڵكو كۆتاییهێنان بوو به هه‌مووی.
*بڕیاری به‌رده‌وامیمان داوه له به‌ره‌ی گه‌ل.
*ده‌یان ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان سلێمانییان به‌جێهێشتووه و روویانكردووه‌ته هه‌ولێر.
*سه‌رۆكی هه‌رێم له شه‌وی 8ی ته‌مموزدا دوو مه‌رسومی هه‌رێمی ده‌ركرد بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی(ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆر)، به‌ڵام ئێٍستا كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كرا وشه‌یه‌كمان لێ نه‌بیستووه.
*ده‌بوایه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان هه‌ڵوێستی هه‌بوایه به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
AM:12:29:28/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت