مەسرور بارزانی: پارتی لە گەشەکردندایە و لایەنەکانی دیکەش سەر بەرەو ژێر دەڕۆن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە ئیدارەی سۆران.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا رایگەیاند، "پارتی لە گەشەکردندایە و لایەنەکانی دیکەش سەر بەرەو ژێر دەڕۆن، چونکە لە فەرهەنگی پارتیدا خۆبەدەستەوەدان نییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەرەو سەرکەوتنێکی گەورەتر هەنگاو دەنێین، پێویستە بچینە پەرلەمانی عێراق بەرگری لە دەسکەوتەکانمان بکەین".
مەسرور بارزانی دەڵێت، "قسەمان تەنها دروشم نییە، بە کردەوەش سەلماندوومانە، ئەرکمان خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە".
دەشڵێت، "پێویستە بەشدارییەکی کارا لە هەڵبژاردندا بکەین تاوەکو هێزی پارتی بە دنیا پیشان بدەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە روانگەی ئێمەوە حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵکە، لە روانگەی ئێمەوە حکومەت بۆ بەدەستهێنانی پۆست و بەرژەوەندیی نییە".
مەسرور بارزانی وتی، "دەبێت کۆتایی بە ماف خورانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بهێنین و نوێنەرانمان داوای تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن لە بەغدا".
وتیشی، "ئەو خزمەتگوزارییانەی کە تائێستا کردوومانە تەنها لە 5%ی داهاتی عێراق بووە، بە پرۆژە وەڵامی پیلانگێڕێ دەدەینەوە".
PM:04:20:27/10/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت