نێچیرڤان بارزانی: بە هەوڵ و پشتیوانی خەڵکی کوردستان، پارتی دەبێتە هێزی یەکەم لەسەرتاسەری عێراق
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ رایگەیاند، "چاوەرێی ملیۆنێک دەنگ و زیاتر دەکەین لەم هەڵبژاردنەدا."
نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکدا وتی: داواکارم خەڵکی ئاکرێ و ئەم دەڤەرە، وەک هەمیشە پارتی سەرفراز و سەرکەوتوو بکەن و بە سەرکەوتنەوە بماننێرنە بەغدا، چونکە خەڵکی ئاکرێ پێش پارتیش، لەگەڵ شێخ عەبدولسەلام بارزانی خەباتیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵ و پشتیووانی خەڵکی کوردستان، پارتی دەبێتە هێزی یەکەم لەسەرتاسەری عێراق و ملیۆنێک دەنگ زیاتر دەهێنێت.
PM:04:10:26/10/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت